AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٧ ١٠:١٨

هاکرەکانی حەنزەلە گورزێکی کوشندە لە ئیسڕائیل دەدەن

هاکرەکانی حەنزەلە گورزێکی کوشندە لە ئیسڕائیل دەدەن

گرووپی هاکری ناسراو بە حەنزەلە بۆ یەکەم جار شوناس و وردەکاری کەسایەتی 17 بیرمەندی باڵای بواری سەربازی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی هاکری حەنزەلە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، لیستی نوێی کەسانی بەرچاوی خۆیان کە بەدوایاندا دەگەڕێن بڵاو کردەوە. بە وتەی ئەو گرووپە، ئەوەی کە لە ئەم هەفتە ئاشكرا کراوە، بێ وێنە وەسف دەکرێت و بۆ یەکەم جار شوناس و ئیتلاعاتی کەسایەتی 17 بیرمەندی باڵای سەربازیان بەدەست هێناوە.

لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ، بۆ یەکەم جار ئێمە شوناس و وردەکاری کەسایەتی زۆر شاراوەی 17 بیرمەندی باڵای سەربازی بریتی لە ژن و مێردگەلێک کە لە ناوەکی ناوەندی ماشێنی جەنگی ئیسرائیل کار دەکەن، بڵاو دەکەینەوە. ئەو کەسانە ئەندازیارانی وێرانی و مێشکی داڕێژەری پشت ئەو چەکانەن کە لە جەنگەکاندا، ترس، ئازار و مەرگ بۆ خەڵکی سڤیل دەهێنن.

حەنزەلە جەختی کردووە: لە ئەو چرکەوە بەدوا، هیچ یەکە لە ئەو کەسانە ناتوانن ئازادانە هەنگاو هەڵبگرن، نە لە تاقیگەکانی خۆیان و نە لە ماڵەکانیان. ئێستا جیهان دەزانێت کە ئێوە کێن و چیتان کردووە. دۆستانی ئێمە نزیکتر لە ئەوەن کە بیری لێدەکەنەوە. ئێوە چی دیکە ناتوانن لە پشت پۆستەکانتانەوە خۆتان حەشار بدەن. کاتی لێپرسینەوە بۆ جەنایەتەکانتان چی دیکە خەون و خەیاڵ نییە، بەڵکوو گەییشتووەتە بەر دەرکەتان.



News ID 57257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha